بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیاسی ناشناڵ ئینترستی ئەمریکا لە وتارێکدا ئاماژەی کرد کە وادیارە ئەمریکا نایەوێت لە سووریا بچێتە دەرەوە و هۆکارەکەشی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە دژی داعشە.
لە ڕوانگەی ئەو گۆڤارە بەناوبانگە ئەمریکییەوە بیانووی ئەمریکا بۆ هاوڕێیی کردن لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا بەرەنگاربوونەوەی داع بوو کە ئێستا ئەو گرووپە تیرۆریستییە تا ڕادەیەکی زۆر شکستی هێناوە بەڵام ئەمریکا هێشتا درێژە دەداتە بوونی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا.
ئەو گۆڤارە پێی وایە واشنتۆن بۆ درێژەی بوونی هێزەکانی لە سووریا هیچ پاساوێکی نییە و بۆ پاساوی درێژەی بوونی خۆی دەڵێت بۆ پاریلێزەری لە ئەو هێزانە کە ئێستا لە ناوچەکە جێگیرن ناچارە لە ئەو ناوچە بمێنێتەوە.
Your Comment