بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی بەرنامە و دیدارەکانی خۆی لە سەفەر بۆ لوبنان، لەگەڵ زیاد نەخاڵە ئەمینداری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین دیدار و گفتوگۆی کرد.
دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی و پێگەی فەلەستین لە جیهانی ئیسلام، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو شوێنێک بە دەنگی بەرز ڕایگەیاندووە و ڕایدەگەیەنێت کە پاڵپشتی تەواو لە ئامانجەکانی فەلەستین و ئازادی تەواوی دەکات و بێ هیچ ترسێک ئەوە دەڵێت.
ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر هێز و دەسەڵاتی بەرەی بەرخۆدان هەمبەر ڕژێمی زایۆنی و پیلانەکانی سیستەمی سوڵتە، زیادی کرد: ئەو بابەتە بووەتە کارێکی نەگۆڕ کە لە هەر کوێ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرخۆدان و فەلەستین پێکەوە بن، دەتوانن هاوکێشەکان بگۆڕن.
Your Comment