AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢١ ١٧:٠٢

پاشهاتەکانی تیرۆری بەغدا بەردەوامە؛

ترس لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران؛ کۆشکی سپی پاراستنی هۆک و پەمپەئۆی درێژ کردەوە

ترس لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران؛ کۆشکی سپی پاراستنی هۆک و پەمپەئۆی درێژ کردەوە

کۆشکی سپی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێران رێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی هۆک و پەمپەئۆی درێژ کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ترس و نیگەرانی ئەمریکاییەکان لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە هۆکاران و فەرماندەرانی تیرۆری سەردار سولەیمانی، کۆشکیسپی بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی پاراستنی رابێرت هۆک و مایک پەمپەئۆ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حەوتەی رابردوو ڕایگەیاند کە هەڕەشەکان دژی پەمپەئۆ و ڕابێرت هۆک جیدی و راستەقینەیە.

دوای ئەوەی ئەمریکا سەردار حاجی قاسم سولەیمانی شەهید کرد، ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە بکەران و فەرماندەرانی ئەو تیرۆرە دەکات.

هۆک و پەمپەئۆ و ترامپ و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە بە تێوەگلاو لە تیرۆری ژانویەی 2020ی بەغدا دەناسرێن.

News ID 44723

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha