AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٦ ١١:١٠

داخوازیی لە خەڵک بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن؛

سەلاحەدین دەمیرتاش:هەژاران دەتوانن ئەم سیستەمە بگۆڕن

سەلاحەدین دەمیرتاش:هەژاران دەتوانن ئەم سیستەمە بگۆڕن

سەلاحەدین دەمیرتاش لە خەڵکی هەژار و ژێر هێڵی هەژاری داوای کرد تا بە بەشداری لە هەڵبژاردن ئەم سیستەم و دۆخە تێکبدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای لە هەژاران کرد تا بە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەم سیستەم و دۆخە تێکبدەن.

دەمیرتاش بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: تا ڕۆژێک کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەبێتەوە، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنەکان دەخەوین و لەگەڵ هەڵبژاردنەکان هەڵدەستین. چونکوو لە ئەو هەڵبژاردنە نەک هەر دەوڵەتی نوێ هەڵدەبژێرین، بەڵکوو چارەنووسی خۆمان لە بۆ سەد ساڵی داهاتوو دەنووسینەوە.

ناوبراو لە پۆستێکی دیکەدا بە کاردانەوە بە بەرز بوونەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین کراوانی دەوڵەتی وتی: ساڵگارێکە کە کۆشکی سەرۆک کۆماری هەر ڕۆژە دەوڵەمەندتر دەبێتەوە و ئێمە هەژارتر دەبینەوە. هێزی گۆڕینی ئەو سیستەمە لە دەستی ملیۆنان هاووڵاتییەکە کە لە ژێر هێڵی هەژاری ژیان و کار دەکەن. ئێوە هێزی گۆڕینی ئەو سیستەمەتان هەیە.

News ID 44657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha