AP ١٤٠١ بەفرانبار ١١ ١٧:٤٨

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهید سلێمانی:

کاری گەورەی شەهید سلێمانی پاراستن ، تەجهیز و بووژاندنەوەی بەرەی بەرخۆدان بوو

کاری گەورەی شەهید سلێمانی پاراستن ، تەجهیز و بووژاندنەوەی بەرەی بەرخۆدان بوو

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهید سلێمانی وتیان: کاری گەورەی شەهید سلێمانی پاراستن ، تەجهیز و بووژاندنەوەی بەرەی بەرخۆدان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ یەکشەمە بنەماڵەی سەردار شەهید قاسم سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی بەرز ڕاگرتنی یادی سەردار سلێمانی لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە شەهید سلێمانی بە هەڵمەتێکی گەورە گیانی تازەی بە بەر بەرەی بەرخۆداندا کردەوە زیادیان کرد: سەردار بە بەهێزکردنی مادی، مەعنەوی و رۆحی بەرخۆدان، ئەم دیاردە هەرمان و روو لە گەشە بۆ بەرەنگاریی رژێمی زایۆنی و هەژموونی ئەمریکا ودیکەی وڵاتانی چەوسێنەر، پاراست، تەجهیز و زیندووی کردەوە.

ئایەتوڵا خامنەیی شایەتیدانی سەید حەسەن نەسروڵا وەکوو مرۆڤێکی بێ وێنە سەبارەت بە موجاهەدەتی سەردار سلێمانی ، بە تێگەیشتنێکی گەورە لە گرینگایەتی کاری سەردار سلێمانی لە بووژاندنەوەی بەرخۆدان وەسف کرد‌

.هەروەها ڕێبەری بە ئاماژە بە پێشکەوتنی فەلەستینییەکان لە بەرەنگاریی لە گەڵ زایۆنییەکان و دەستکەوتەکانی بەرخۆدان لە عێراق، سووریا و یەمەن، رایانگەیاند: سەردار سلێمانی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ساڵانی بەرەڤانی پیرۆز و ڕاوێژ لە کەڵ هاوڕێیانی ، بەرخۆدانی بەهێز کردەوە.

وەستاندنی کێشەی گەورەی داعش و ریشەکێش کردنی زۆربەی ڕگ و ریشەکانی بە یەکێک لە کارە گرینگەکانی سەردار سلێمانی وەسف کرد و زیادیان کرد: سەردار سلێمانی لەم پرسەشدا ئەزموونێکی باشی دا.

هەروەها رێبەری بە رێزگرتن لە چالاکییەکانی سەردار قائانی فەرماندەی سوپای قودس، وتیان: سوپاس بۆ خودا بۆشایی نەبوونی سەردار لە هەندێ بابەتدا پڕ بووەتەوە.

زیادیشیان کرد: کۆمەڵەی بەرخۆدان خۆیان بە قووڵایی ستراتێژی ئێران و پەڕ و باڵی ئیسلام دەزانن و ئەم هەنگاوەش لەم پێناوەدا بەردەوام دەبێت.

ڕێبەری بە ئاماژە بە هەندێ تایبەتمەندی تاکەکەسی سەردار لەوانە دلێری، ئیمان، بەرپرسیاریی، زیرەکی، عەقڵییەت و جووڵەی بێ شک و‌گومان و وەستان ، رایانگەیاند: ئێخلاسی شەهید لە هەموو ئەم تایبەتمەندیانە باڵاتر بوو و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خوا لە دنیا بەم شێوە ئەوان بکاتە جێگەی رێز و حورمەت.

News ID 44608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha