AP ١٤٠١ بەفرانبار ٨ ١٣:٢٧

لەگەڵ هەڕەشەو هێرشەکانی تورکیا؛

هەسەدە ئۆپراسیۆنی لێدانى بروسكه‌ لە دژی داعشی دەستپێکرد

هەسەدە ئۆپراسیۆنی لێدانى بروسكه‌ لە دژی داعشی دەستپێکرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژی داعش لە کوردستانی سووریای  دەستپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی (لێدانى بروسكه‌) لەدژی داعش لەناوچەی هۆلیای حەسەکەو لەناوچەی تیلحمیس لەشاری قامیشلۆ دەستپێکردوە.

هەسەدە راشیگەیاندووە کە لە گەڵ هەڕەشەو هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، داعش په‌لاماره‌كانى لەدژی دانیشتوانی هەرێمەکە زیاترکردوە.

له‌و ڕاگەیەنراوەی هەسەدەدا هاتووە هێزە ئەمنییەکانی کوردستان‌ی سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەشداریی ئۆپەراسیۆنەكه‌ن لەشەوى ڕابردوه‌وه‌ دەستیپێکردوه‌.

News ID 44578

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha