هاوکاری تویتەر لەگەڵ پێنتاگۆن بۆ پێکهێنانی  بابەتی دژە ئێرانی

ڕۆژنامەڤانێکی ئەمریکی لەم دواییەدا لە هاوکاری تویتەر لەگەڵ پێنتاگۆن بۆ دروست کردنی بابەتی دژە ئێرانی لەلایەن هەژمارە ساختەکانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک بریکینگ، ڕاپۆرتەکان باس لە هاوکاری تویتەر لەگەڵ پێنتاگۆن بۆ بانگەشەی هەژمارە تویتەرییە ساختەکان بە ئامانجی بەرز نرخاندنی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەیە، هەوڵێک کە بە پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەو کۆمپانیا لەسەر ناسینەوە و پووچەڵ کردنەوەی دەستکاری پلەتفۆرمەکانە.

ئەو ئاشکرا کردنە لەلایەن ڕۆژنامەڤانێکەوە بە ناوی لێ فانگ ئەنجام دراوە، کە ڕۆژی ڕابردوو هەشتەمین بەشی بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە ئەو بابەتەی بڵاو کردووەتەوە. بە گوێرەی ئەو بەڵگانە پێنتاگۆن بۆ بانگەشەی ئەو هەژمارانە کە بابەتی لایەنگری لە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین توئیت دەکەن، لەگەڵ تویتەر هاوکاری هەبووە.

News Code 44512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha