بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مستەفا خوش چشمه کارناسانی پرسە سیاسییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە دوایین دۆخی گفتوگۆکانی ڤیەنا وتی: ئێران بەردەوام ئامادە بووە بەڵام ئەوە لایەنی ئەمریکی بووە کە بە زیادە زیادەخوازی بووەتە هۆی دواخستنی چەند مانگە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بە شێوەی چەند لایەنە لەوانە مێدیا،ئابووری، تیرۆر، خراپەکاری،دروست کردنی ئاژاوە و دەستێوەردانی دراوی هەوڵی داوە ئێران لە شوێنگیری کردنی مافەکانی لە بواری گەمارۆکان بڕەوێنێتەوە.
ئەو کارناە وتیشی: ئەمریکا بەدوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و ئاسانکاری بازرگانی دەرەکی ئێران بۆ درێژخایەن نییە و هەوڵ دەدات تا بە پێشکەش نەکردنی ئەو خاڵانە وەکوو سەردەمی ئۆباما،ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئێران ئاکامێکی ئەوتۆی نەبێت و هەر بۆیە لەسەر پێنەدانی خاڵ لە ئەو ڕێککەوتنە بە ئێران پێداگری دەکات و هەر بەو بۆنەیە کە ئەو ڕاوەستانە هاتووەتە ئاراوە.
Your Comment