AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٢ ١٥:٢٢

سەردار تەنگسیری:

ئەگەر تەنگەڵانی هورموزمان لێدابخەن، هیچ پاپۆڕێک لە کەنداوی فارس ناچێتە دەرەوە

ئەگەر تەنگەڵانی هورموزمان لێدابخەن، هیچ پاپۆڕێک لە کەنداوی فارس ناچێتە دەرەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: ئێمە بەدوای داخستنی تەنگەڵانی هورموز نین و نەبووین بەڵام ئەگەر کاتێک تەنگژەکانی هورموز بەسەر پسپۆڕەکان ئێمە دابخەن ،ئیزن نادەین هیچ پاپۆڕێک لە کەنداوی فارس بچێتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە لێدوانێکدا وتی: دوژمنی سەروو ناوچەیی لە ناوچەی کەنداوی فارس ،دەریای عومان و ئوقیانووسی هیند ئەبێ لە سەر تەرمی من و هاوسەنگەرانم بپەڕنەوە تا دەستیان بگاتە ئێران ئەڵبەت دوژمن ئەوە دەزانێت کە ناتوانێت ئێمە شکست بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی دوورگە ئێرانییەکان لە تەنگەڵانی هورموز وتی: ئەگەر ئەو دوورگانە لەدەست بدەین ئەوا سەرچاوەیەکی گەورەی گاز و نەوت و هەروەها شوێنی ڕاوی ماسی لەدەست دەدەین و ئەوەش واتا ئێمە کۆبترۆڵی کەنداوی فارس لەدەست دەدەین و هەر بۆیە ئێمە ئیزن نادەین دوژمن نیشتمانمان داگیر بکات.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: ئێمە بەدوای داخستنی تەنگەڵانی هورموز نین و نەبووین بەڵام ئەگەر کاتێک تەنگژەکانی هورموز بەسەر پسپۆڕەکان ئێمە دابخەن ،ئیزن نادەین هیچ پاپۆڕێک لە کەنداوی فارس بچێتە دەرەوە.

News ID 44413

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha