بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی ، سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران زیادی کرد: بە واژۆکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی بڕیار بوو پاگەندە بێ بنەماکانی رۆژاوا سەبارەت بە چالاکی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی بێت ، بەڵام وا نەبوو.
ئێسلامی سەبارەت بە بڕیارنامەی نوێ شۆرای حوکام لەبارەی هاوکاری نەکردنی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: چاودێری ئاژانس لە هەموو سایتەکانیئێمە بە گوێرەی پێودانە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجام دەبێت و خودی ئاژانس 16 جار لە راپۆرتەکانیدا جەختی کردووە کە لادان لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا نییە.
سەبارەت بەو بریارنامە ئیسلامی وتی: ئەمە هەمان دەقە کن زایۆنییەکان دەینووسن و بەمەش رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێ بایەخ دەبن.
بۆچوونی ئێوە