کچێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتە کرا

بەرپرسی گشتی وەرزش و گەنجانی کوردستان وتی: پەریا ڕەسووڵ زادە کچە کاراتە کای کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاستی تەمەنی تازەپێگەیشتوان کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکانی کاراتەی پاڵەوانێتی و خولی نایابی کاراتەی وان، کەسە یەکەم تا چوارەمەکانی ئەو کێبڕکێیانە لەلایەن فیدراسیۆنی کاراتاوە بانگهێستی یەکەم ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاستی تەمەنی جیاواز کران.

ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە، یەکەم قۆناغی ئوردووی ئامادەیی و هەڵبژاردەیی کاراتە کاکانی هەڵبژاردەی خانمان لە ماوەی ڕۆژانی 15 بۆ 18 ی سەرماوەز بە میوانداری تاران و لە ئوردووگای شەهید مونتەزری شەهریای بەڕێوە دەچێت.

حامد جۆلایی وتیشی: پەریا رەسووڵ زادە کچە کوردستانی لە کێشی 35- کیلۆگرامی کومیتە دوای دروەشانەوە لە کێبڕکێیەکانی ئێران توانی مۆڵەتی بەشداری لە یەکەم قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتە لە ئاستی تەمەنی تازەپێگەییشتووان بەدەست بهێنێت.

News Code 44299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha