دیداری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لەگەڵ نێردەی تایبەتی پووتین

ئەکرەم کەعبی لە سەفەر بۆ مسکۆ لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی پووتین بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئەکرەم کەعبی لە سەفەر بۆ مسکۆ لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی پووتین بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شێخ ئەکرەم کەعبی لە ئەو دیدارە وێڕای شی کردنەوەی بنەما جیهادیی و سیاسییەکانی بزووتنەوەی نوجەبا، لەسەر پێداویستی ئیزن نەدان بە ئەمریکا بۆ درێژەی داگیرکاری عێراق و دزینی سامانەکانی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

کەعبی وتی کە جیهان لە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و خەریکە کۆتایی دێت بە تاک جەمسەریی جیهان.

ناوبراو لە ڕۆڵی ڕووسیا لە جیهان و ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەتایبەتی دەسخۆشی کرد.

میخائیل بوگدانۆفیش بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بزووتنەویە نوجەبا ڕۆڵی گرینگی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزن لە عێراق و سووریا گێڕاوە، جەختی کرد کە خەڵکی ناوچەکە ئارەزووی ژیان لە ئاشتی و سەربەخۆییان هەیە.

News Code 44269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha