بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: دوژمنی زەخم لێدراوی شۆڕشی ئیسلامی بە رێکخستنی شەڕی تێکەڵ بۆ تێکدانی پێشکەوتنی وڵات لە ڕێگای گورز وەشاندن لە ئاسایش، ئابووری، خوێندن و بەرهەم هێنانی وڵات، هاتووەتە مەیدان.
رەئیسی زیادی کرد: شەهادەتی منداڵان، ژنان، پیاوان و پارێزەرانی ئەمنییەت بە دەستی ئاژاوەچییەکان دڵتەزێنە و سزادانی تیرۆریستان بە گوێرەی یاسا و بۆ ڕێگری لە خەسار گەاندنی تیرۆریستان و ئاژاوەچییەکان بە گیان وماڵی خەڵک، خواستی هەموانە کە دەبێت بە پەلە ئەنجام بدرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا، فەرەنسا وچەند وڵاتی ئەوروپایی دیکە لە تیرۆریستان و ئاژاوەچییەکان، هۆشداریی پێیان دا کە پشتیوانی لە تیرۆریزم لە بەرژەوەندی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەوروپا نابێت.
Your Comment