بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕوونكردنەوەیەكدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، وتی:، ئەو هەواڵەی لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو بۆتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت درۆیە.
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە، کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختدەكاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.
Your Comment