ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ناڕەزایەتی بە قسەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی باکۆ نیشان دا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانییەکەی خۆی وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەندێک قسە ناڕاستبینانەکانی ئەم دواییە، لەبەرچاو گرتنی ڕێز بۆ سەروەری وڵاتەکانی گرینگ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەندێک قسە ناڕاستبینانەکانی ئەم دواییە، لەبەرچاوگرتنی ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکان و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی ئەوانی بنمایەکی گرینگ و بنەڕەتی وەسف کرد.

ناوبراو ڕێگای دیپلۆماتیک و فەرمیی باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکان و جیاوازی ڕاکان وەسف کرد و جەختی کرد: هێنانە ئارای ئەو جۆرە بابەتانە لە مێدیاکان نەک یارمەتیدەری چارەسەری کێشە نییە، بەڵکوو بەستێن بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆی دوژمنان خۆش دەکات.

News Code 44143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha