بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم کۆبوونەوەی هاوئاهەنگ کەری نەتەوەیی گرووپی دۆستانی بەرگری لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئێران بە نیازپاکی و لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزی بەرانبەر، پابەندە بە درێژەی دانوستانەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لێدوانەکەیدا وتی: هەوڵ بۆ تاک لایەنەیی وهەژمونی خوازی هەندێک لە هێزە جیهانییەکان، خولێکی نوێی لە نائارامی و ناسەقامگیریی لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی هێناوەتە ئاراوە. پشت بەستن بە تاک لایەنەیی لەوانە سەپاندنی گەمارۆی نایسایی، بە پێچەوانی یاساکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤە و بە شێوەی قووڵ بەڵینی ئەو دەوڵەتانە بە یاساکانی جاڕنامەی نێودەوڵەتی لەوانە بەرز کردنەوەی ئاستی ڕێز بۆ مافی مرۆڤی بردووەتە ژێر پرسیارەوە. بێ گومان سەپاندنی ئەو گەمارۆیانە بەهۆی بێ بەری کردنی خەڵکانی وڵاتانی گەمارۆدراو لە مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانیان، خۆی جەنایەت دژی مرۆڤایەتیە.
هەروەها وتیشی: ئێران سەرەڕای چوونە دەرەوەی تاک لایەنەیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بێ بەڵێنی ئەو وڵاتە بە ئەو ڕێککەوتنە، ئێران پابەندی ڕێکاری چارەسەری ئشاتیخوازانەی دۆسیەی ناڤۆکی بووە.
بۆچوونی ئێوە