AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٨ ١٢:١٢

قاڵیباف:

ئیسرائیل ئەبێ بزانێت ناتوانێت لە پشت دەمامکی داعشەوە خۆی بشارێتەوە

ئیسرائیل ئەبێ بزانێت ناتوانێت لە پشت دەمامکی داعشەوە خۆی بشارێتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئیسرائیل و شوێنکەوتەکانی لە ناوچەکە ئەبێ بزانن کە ناتوانن لە پشت دەمامکی داعش یان تەلەڤیزیۆنە لەندەننشینەکانەوە خۆیان بشارنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆک مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی ئەم دواییە لە شاچراغ وتی: ئیسرائیل و شوێنکەوتەکانی لە ناوچەکە بزانن کە ناتوانن لە پشت دەمامکی داعش یان تەلەڤیزیۆنە لەندەن نشینەکانەوە خۆی بشارێتەوە و ئەبێ وەڵامدەری خوێنە ڕژاوەکان لە ئێران ببن.

ناوبراو وتیشی: ئەو ەنایەتە سەلماندی دوژمنانی ئێرانی ئازیزمان بۆ تێکدانی ئاسایشی ئیران، کێشە لە ڕەوتی ژیانی ڕۆژانە، دروست کردنی شەڕ و پێکدادان لە شارەکان و هەروەها دابەش کردنی ئێران خۆیان داگرتووە و بەدوای ڕاوی دەرفەتەکانن.

News ID 43966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha