AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١ ١٥:٥٧

لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق؛

ویلایەتی: ئەمریکا ئەبێ لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە

ویلایەتی: ئەمریکا ئەبێ لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکییەکان ئەبێ لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و بەردەوام بە ئامانجی لاواز کردنەوە و دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی خەریکی پلانگێڕین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

ویلایەتی لە ئەو گفتوگۆیەدا وێرای پێشەکش کردنی شرۆڤەیەک لە پرس و گۆڕاناکارییە ناوچەییەکان، بەتایبەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، وتی: ئەمریکییەکان ئەبێ لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و بەردەوام بە ئامانجی لاواز کردنەوە و دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی و دروست کردنی کێشە و جەدایی لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی خەریکی دوژمنایەتی و پیلانن.

ناوبراو وتی: عێراق ئێستا لە بەهێزترین دۆخی خۆیدایە و بێ گومان کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بەرخۆدان ئەبێ ڕۆژبەڕۆژ تۆکمەتر ببنەوە.

عادل عەبدولمەهدیش وتی: دوژمنان خۆ هەوڵیان دا کە بە دروست کردنی پیلان، یەکگروویی نێوانمان تێک بدەن و لووتکەشی کاتێک بوو کە سەردار سولەیمانی ، ئەبوو مەهدی موهەندیس و فەخری زادەیان شەهید کرد.

News ID 43886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha