بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەممەد مێهدی ئیسماعیلی" وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران نووسیویەتی: "هاوکات بوونی ڕۆژە خۆشەکانی مانگی ڕەبیعولئه‌وه‌ل لەگەڵ بەهاری کورتە فیلمی سینەمای ئێران و بەڕێوەچوونی سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران لەم ڕۆژانەدا دەبێ بە خۆشی وەربگیرێت.
ئەم فێستیڤاڵە سێ تایبەتمەندی هەیە؛ بۆ من کە پێش ئەوەی بەرپرسیایه‌تی بگرمە ئەستۆ و ان شاءاللە دوای ئەوە، پیشه‌ی مامۆستایه‌تیم له زانکۆ هه‌بووه و ئێستاش هه‌ر مامۆستا‌م و ژیانم لەگەڵ کەسانی گەنجتر بەسەر بردووە، هەمیشە سەرنجڕاکێش بووە. یەکەم ئه‌وه‌ی که ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بە کورتە فیلم و له ستایشی "ئیجاز" دایه؛ واتە چۆن لە کەمترین کاته‌کاندا قووڵترین دەربڕینەکانت هەبێت.
دووەم ئه‌وه‌ی که زیاتر لە هەر ڕووداوێکی دیکه، فێستیڤاڵی گەنجانی ئەم نیشتمانه‌یه پێکهاته و دەرئەنجامی نیگەرانی و ڕۆح و بیروباوەڕه‌کان و ترس و ئومێده‌کانی گەنجانی لایه‌نگری سینەمایه؛ بە تایبەت که ئەمساڵ ئەم فێستیڤاڵه بە دروشمی "هەمەجۆریی ژانر بە رێبازێکی خۆجێی و ناوچه‌یی" ان شاءالله، زیاتر لە ساڵانی رابردوو، پەیامهێنه‌ری هیوا و زیندوویی و فرەچەشنییە.
سێهەم ئه‌وه‌ی که لەم جەژنە هزری و فیکرییەدا، سینەماکارانی سەرتاسەری وڵات ئامادە دەبن و دەرئەنجامێک له "ئێرانی ئازیز" لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی دادپەروەریی فەرهەنگی بۆ هەموو لاوانی بەهرەمەند و بەتوانای وڵات، ده‌توانرێ لە ئاوێنەی ئەم فێستیڤاڵەدا ببیندرێت. بێجگە لەوەش که جیهان لە ١٣١ وڵاتیشەوە خوازیاری بەشداری کردن لەم بۆنه و رووداوه نێودەوڵەتییەدا بوونه و چ دەرفەتێکی باشتر لەم فێستیڤاڵە که ئێران وەک خۆی بە جیهان بناسێنین؟
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران دەرفەتێکی کورتە بەڵام ئیلهامبەخشە بۆ ئەو گەنج و لاوانەی کە دڵنیام داهاتوویه‌کی گەش بۆ سینەمای ئێران دروست دەکەن و من شانازی دەکەم کە له ته‌نیشت ئه‌واندا ئاماده‌م. ان شاءالله که ئه‌م فێستیڤاڵه سەرچاوەی بەدیهێنانی هۆشیاری، ئومێد، ئەخلاق و دادپەروەری بێت لە داهاتووی سینەمای ئێران‌دا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران TISFF به یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان دێته ئه‌ژماردن که لە لایەن ئەکادیمیای OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، کە سی‌ونۆهەمین خولی به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "مه‌هدی ئازەرپێندار"، لە لایەن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، بە دروشمی "هەمەجۆریی لە ژانر" و ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به "ژانر" له دوو به‌شی رکابه‌ری "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" و رکابه‌ری "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی"، به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به نمایش کردنی زیاتر له 64 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32 وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بە ئامادەبوونی دادوەرانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا و ئێران و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەی مامۆستایان و پرۆفیسۆرانی نێودەوڵەتی هونه‌ری سینەما لە رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبر رێکه‌وتی تشرینی یەکەمی 2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی "میله‌ت" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Your Comment