بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دوژمن ئەمرۆ دەیەوێت گەنجێک فریو بدات و بە سووتاندنی زبڵدانێک لە شەقام، وێنەکەی بە شانازیەوە بڵاوکاتەوە.
سەلامی زیادی کرد: پیلان لە سەرەمەرگ دایە و ئەم فیتنە و پیلانە کۆرپەیەکی مردووی لە سەر دەستی ئەمریکا دانا.
ئەمربکا ئەمرۆ دەڵێت دەیەوێت پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکان بکات، لە حاڵێکدا کە چەندین ساڵە بە سەپاندنی گەمارۆ لەگەڵ گەلی ئێران شەڕ دەکات.
وتیشی: ئەمریکا رێگە نادات دەرمان بگاتە نەخۆشەکانی ئێمە و ئەوان هەوڵیان دەدا زانکۆکان دابخرێن کە ئەمەش وا دەکات خێرایی زانستی وڵات بوەستێت.
جەختیشی کرد: هۆشداریی بە دوژمنان دەدەین خۆیان ببوێرن اە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ئەگینا بەرەوڕوویان دەبەینەوە.
Your Comment