بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕۆڵی ئەرێنی حزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسداران لە باشتر بوونی پێوەندی ئەو بزووتنەوە لەگەڵ سووریا دەسخۆشی کرد.
حەیە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسداران، هاوپەیمانی بزووتنەوەی حەماس دێنە ئەژمار، جەختی کرد: ئێمە لەگەڵ کەسانێک کە پاڵپشتی گەلی فەلەستینن، لە پێوەندیدا دەبین.
ناوبرا زیادی کرد: هەنگاوێک کە ئەمڕۆ بە بەشداری بەشار ئەسەد هەڵگیردرا لەگەڵ هەنگاوگەلێکی دیکە پێوەندییەکان بۆ خزمەتگوزاری زیاتر بە پڕۆژەی بەرخۆدان تۆکمەتر دەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە