AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٤ ٠٩:٣٩

لە کاردانەوە بە ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین؛

نێد پرایس: ئێران بەرپرسی گیانی زیندانیانی ئەمریکی لە زیندانی ئێڤینە

نێد پرایس: ئێران بەرپرسی گیانی زیندانیانی ئەمریکی لە زیندانی ئێڤینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی دەستێوەردانانە بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین لە تاران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هێنانە ئارای پاگەندە و دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە پرسە ناوخۆییەکانی ئێران، جارێکی دیکە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە لێدوانی دەستێوەردانانە لە سەر کاروباری ناوخۆیی ئێران قسەی کرد و بە ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین کاردانەوەی نیشان دا.

پرایس بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وێڕای پاگەندەی نیگەرانی سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین، هەروەها پاگەندەی کرد کە بەرپرسیارێتی گیانی زیندانیانی ئەمریکی-ئێرانی لە ئەستۆی حکومەتی ئێرانە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە درێژەدا نووسی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی سوید وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە پێوەندیداین. بەرپرسیارێتی تەواوی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێمە کە بە ناحەق گیراون، لە ئەستۆی ئێران و ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

News ID 43792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha