AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٤ ٠٩:٤٢

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ جۆزێف بورل:

یەکێتی ئەورووپا هانی ئاژاوەگێڕان بدات ئێران بە توندی وڵام دەداتەوە

یەکێتی ئەورووپا هانی ئاژاوەگێڕان بدات ئێران بە توندی وڵام دەداتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بە پێی تۆمەت یبێ بنەما و لە بواری هاندانی ئاژاوەگێڕان کە گیان و ماڵی خەڵکیان کردووەتە ئامانج، هەوڵی سیاسی بدات، وەڵامی بەرانبەر دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ شەو لەگەڵ جۆزێف بورل، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کرد.

لە ئەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە گۆڕاناکرییە ناوخۆییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بە پێی یاسا ناوخۆییەکانی خۆمان پرسی گیانلەدەستدانی خاتوو مەهسا ئەمینی بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکەین تا لایەنەکانی ئەو بابەتە ڕوون ببێتەوە. دەسەڵاتی داد  خەریکە ئەو بابەتە شوێنگیری دەکات. بەزوویی ڕاپۆرتی زانستی و تەکنیکی وردی پزیشکی داد بڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە داواکارییە ئاستیخوازانەکان بە مافی خەڵک دەزانین و سەرەنجی دەدەینێت، بەڵام پرسی ئەوان لەگەڵ ئەو ئاژاوەگێڕانە کە ئامبوڵانس ئاگر دەدەن، بانک و شوێنە گشتییەکان دەڕووخێنن و بە چەکی سارد و گەرم هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و یان هەوڵی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، بە تواوەتی جودایە و کەواتە لەگەڵ ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان بە شێوەی یاسایی بەرەوڕوو دەبینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا: ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بە پێی تۆمەتی بێ بنەما و بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستگەلێک کە گیان و ماڵی خەڵکی ئێرانیان کردووەتە ئامانج هەوڵی سیاسی بدەن، وەڵامی بەرانبەر دەدەینەوە.

جوزێف بورلیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: بەدوای ئەوە نین کە پێوەندی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی کێشە ببێت.

News ID 43688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha