AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٤ ٠٨:١٦

ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شرۆڤەی کرد؛

دۆخی ئێستای پرسی کوردەکان لە تورکیا چۆنە

دۆخی ئێستای پرسی کوردەکان لە تورکیا چۆنە

لە ڕوانگەی ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە، بزووتنەوەی سیاسی کوردی تورکیا کەوتووەتە ژێر گوسارێکی بێ وێنەوە و لە مێدیاکانی تورکیا هەسەدە وەکوو ئەهریمەن نیشان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پێی نزیک بوونەوە بە ‌هەڵبژاردنی نوێی تورکیا، پرسە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لەوانە پرسی کوردەکانی لێک داوەتەوە.

لە ڕوانگەی ئەو ڕێکخراوەوە، بزووتنەوەی سیاسی کوردی تورکیا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ژێر گوشاردایە. هۆکاری ئەو گوشارە بێ وێنەیە لەسەر کوردەکان هەوڵی ئەردۆغان بۆ قایم کردنەوەی زیاتری دەسەڵاتی خۆی ڕاگەیێندراوە.

ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئاماژە بە دەستگیر کردنی بەربڵاوی ئەندامانی ناسراوی هدەپە، پێی وایە هەوڵ دراوە ڕواڵەتێکی شەیتانی لە ئەو پارتە لە مێدیاکانی تورکیا نیشان بدرێت.

ئەو ڕێکخراوە پێی وایە هەڵکەوتە سیاسییەکان لە ئەنقەرە جیاوازییەکان لە نێوان پەکەکە و هەدەپە دانانێن.

لە کۆتاییدا جەخت کراوە کە هەم روانگەی ئاشتیخوازانەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا هەمبەر کوردەکان پێش لە ساڵی 2015 و هەم ڕوانگەی سەربازیان دوای ئەو ڕێکەوتە، بەس لە درێژەی پتەو کردنی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بووە.

News ID 43686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha