ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی- تاها تۆفێق:
توێژەری بواری بەرەڤانی پیرۆز لە نووسراوەیەکدا لە ژێرناوی "نەتەوە خوازی بە شێوازی بنەماڵەی بارزانی" نووسی:
بە هۆی رووراوێکی پۆلیسی لە ئێران کە رەنگە لە هەر وڵاتێکی تردا رووبدات، بە داخەوە هاووڵاتییەکی یەقزی لە پارێزگای کوردستان گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کەس ناڕەزایەتییان بەم رووداوە نیشان دا و ژمارەیەک کەس بۆ بشێوەی و ئاژاوەیان گۆڕی.
لەم کاتەدا ژمارەیەک جیایی خواز لە باکووری عێراق لە ژێرناوی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان سواری شەپۆلی هەستی ناڕازیان بوون و ناڕەزایەتی مەدەنی خەڵکیان بەرەو لای ئامانجی جیایی خوازانەی خۆیان کێشا. خافڵ لەوەی کوردستان وەک قەڵغانی ئێرانی ئیسلامی وا هەنگاوێکی جیایی خوازانەی هەندێ کەس قبووڵ ناکات و دژی دەوەستێت. و بۆ پاراستنی ئاسایش و گیان و ماڵی خەڵکی کوردستان شوێنی خۆحەشاردانی جیایی خوازان لە با کووری عێراق لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج تا بەشێکی بچووک لە بەهێزی ئێران نمایش بدرێت.
دوابەدوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای جیایی خوازان لە باکووری عێراق، هەندێ لە رێبەرانی ئەم ناوچەیە هەڵوێستی نەشیاویان لە بەرانبەر ئەم کارەی ئێران گرت کە جگە لە چاودێرانی سیاسی ، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سەریان سوورما، چونکوو لە ساڵی 1992 تا ئێستا سوپای تورکیا بە ئاشکرا هاتووەتە هە ێمی کوردستان وبنکە و بارەگای سەربازی تێدا دروست کردووە و ئێستا نزیک بە سی لە سەدی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە و 60 بنکەی سەربازی تێدا هەیە و رۆژانە زیاتر لە 50 جار فرۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بە سەر ئاسمانی هەرێمدا دەسووڕنەوە و بۆردومانی دەکەن و بە بیانووی گەران بە دوای چەکدارانی پەکەکە دەستیان بە سەر زۆر ناوچەی هەرێمدا گرتووە.
هەندێ لە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان نەک هیچ جۆرە نارەزایەتییەکیان بەم دەستدرێژییە نییە بەڵکوو بە پێچەوانەی دروشمە نەتەوەخوازانەکانیان بە تەواوەتی چوونەتە خزمەت دەزگای هەواڵگری تورکیا و زانیاری چرکە بە چرکە لە کادیر و هێزە کوردەکانی دژبەری دەوڵەتی تورکیا دەدەنە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا و تا ئێستا 38 کەس لە ئەندامان و کادیرەکانی گرووپی دژبەری دەوڵەتی تورکیا بە هۆی زانیاری و چاوساغی حزبەکەی بارزانی، بە درۆنی تورکیا کوژراون.
هاوکاریی حزبی بارزانی لە گەڵ سوپای تورکیا و تێوەگلان لە کوشتنی ڕێبەران و کادیرانی گرووپی کوردی دژبەری دەوڵەتی تورکیا بۆ هەموو کەس ئاشکرایە. هاوکاری هەواڵگری و هاوپەیمانێتی سیاسی حزبەکەی بارزانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا لە باکووری عێراق لە بەرانبەر فرۆشتنی رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی باکووری عێراق لە رێگای بەندەری جیهانی تورکیایە، لە راستیدا رێبەرانی پارتەکەی بارزانی لە بەرانبەر هاوبەشی ئابووریەوە چاویان لە کوشتنی هاونەتەوەکانی خۆیان لە تورکیا داخستووە و بە میدیای حزبیی خۆیان بچووکترین رووداوی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بە شێوەیەکی ئامانجدار رووماڵ دەکەن، بەڵام بە ئاسانی بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کە بووەتە هۆی رووخان و چۆڵکردنی چەندین گوند لەو دەڤەرە پشت گوێ دەخەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان لە باڵاترین ئاستدا زیاترین کاردانەوەیان نیشان داوە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێران لە دژی جیایی خوازان و تیرۆریستان لە باکووری عێراق. هەر ئەو تیرۆریستانەی بە ئاشکرایی لە ژێر سێبەری پشتیوانی و بە ئیمکاناتی هەرێمی باکووری عێراق شێوازی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بە هێزەکانیان فێر ئەکەن و بە پێچەوانەی پەیوەندی دراوسێتی و هاوسنووری نائارامی و بشێوی لە رۆژاوای ئێران رێکدەخەن.
هەڵسوکەوتی دووفاقی حزبی بارزانی لە گەڵ هاونەتەوکانی خۆی لە دوو وڵاتی ئێران و تورکیا نیشان لە ڕوانگەی مامەڵەگەرایانەی ئیتنیکیە واتا دوژمنی لە گەڵ بەشێک لە کوردەکان لە سەر ڕاسپاردەیی دەوڵەتی تورکیا و دۆستی لە گەڵ جیایی خوازانی ئێرانی لە سەر راسپاردەیی ئیستکبار.
Your Comment