AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٥ ١٠:٢٦

سەرلەشکەری سەفەوی:

ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕۆژاوای ئاسیا هەڵدێت

ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕۆژاوای ئاسیا هەڵدێت

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: بە پشتی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵاتنی ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: سیستەمی سوڵتە و بەرخۆدان لە لایەنی جیاوازەوە دژایەتیان هەیە لەوانە لە لایەنی ڕێبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتی، سیستەمی سوڵتە، فەرمان دەدات، بەس خۆی لەبەرچاو دەگرێت و شەیتانی کار دەکات، لە حاڵێکدا کە بەرخۆدام خزموتگوزارانە،ڕێنوێنی کەرانە و بە شێوەی هاوبەش و مرۆیی دەسەڵاتداری دەکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ستراتیژی بەرخۆدان نەک هەر لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئاسیا و ئەفریقا بەڵکوو کە هەندێک وڵاتانی ئەمریکای باشوور خەریکی بەهێز بوونەوەیە و هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ و هەروەها ئیسرائیل ڕوو لە کزییە و لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی بەرەوڕووی شکست دەبنەوە.

سەرلەشکەر سەفەوی جەختی کرد: نموونەکەشی شکستی گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە و هەڵاتن لە ئەفغانستانە و بە پشتی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵاتنی ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین.

News ID 43612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha