هێرش بۆ سەر 76 ئامبۆلانس و3 ناوەندی پزیشکی/ خەڵک لە ئاژاوەچییەکان جودان

وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە لە رەوتی بشێوییەکاندا خەسار لە سامان و دارایی گشتی وڵات دراوە، وتی: ڕیزی خەڵک لە ئاژاوەچییەکان جودایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادری جەهرۆمی وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند:خەڵک ریزی خۆیان لە ئاژاوەچییەکان جیا کردۆتەوە.

وتیشی: ئاژاوەچییەکان خەساری زۆریان لە دارایی گشتی وڵات داوە و تەنیا 76 ئامبۆلانس لەناوچووە.

زیادیشی کرد: ئاژاوەگێڕان هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و سەری پۆلیسێکیان بڕیوە و چاوی کچێکیان کوێرکردووە و لە تەکنەسیەنی نەخۆشخانەیان داوە، ئەمانە ئاژاوەچین و هەرگیز خەڵکی ئاسایی نین.

News Code 43605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha