گواستنەوەی دەیان سەربازی نیمچه‌ڕووتی تورک بۆ زیندان

وێنە بڵاوکراوەکان لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان هەواڵ لە گواستنەوەی سەربازانی بەشدار بوو لە کودەتای تورکیا بە شێوەی نیمچه‌ڕووت بۆ زیندان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " یۆرۆنیووز" دەیان سەربازی نیمچه‌ڕووتی ئەرتەشی تورکیا کە دوڵەتی ئەم وڵاتە پێی وایە کە لە کودەتای شکست خواردووی ئەم وڵاتە بەشداریان کردووە، ئەمڕۆ بە دەستی بەسراو و لەشی نیمچه‌ڕووت گواستراونەتەوە بۆ کۆگایێکی وەرزشی لە ئەنقەرە.

وێنە بڵاوکراوەکان لە پاسێکی هه‌ڵگری ئەم سەربازانە، ئەوان بە دستی بەستراو و لە حاڵەتی دانیشتوو بەسەر دوو ئەژنۆدا پیشان دەدا کە ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی  کاتی لە کۆگایه‌کی وەرزشی.

دەگوترێ دەسبەسەرکراوەکان هەر هەموویان لە سەربازانی ئاسایی بوونە و بەرپرسە باکانی ئەرتەش له‌ ناو ئه‌و سه‌ربازانه‌دا نین.

"ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە کوودەتای ناسەرکەوتووی تورکیا هەڕەشەی کردبوو کە پاڵاوتنێکی بەربڵاوی ئەندامانی ئەرتەش چاوەڕوانی دەکات. "

News Code 4360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =