AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٣ ١٩:٣٨

جێگری ئاوەدانی پارێزگاری کوردستان:

4 هەزار هێزگەی کارەبای هەتاوی لە گوندەکانی کوردستان چێ دەکرێت

4 هەزار هێزگەی کارەبای هەتاوی لە گوندەکانی کوردستان چێ دەکرێت

جێگری ئاوەدانی پارێزگاری کوردستان لە ڕێکخستنی چوار هەزار یەکەی هێزگەی کارەبای هەتاوی لە گوندەکانی پارێزگا لە ماوەی پێنج ساڵدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیومەرس حەبیبی بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی هاوکاری چێ کرانی 550 هەزار یەکەی هێزگەی هەتاوی لە ئێران بە ئامانجی توانا کردنی داهاتی گوندییەکان، وتی: بە پێی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتننامە بەشی کوردستان لە ئو ژمارەیە، چێ کردنی چوار هەزار یەکەی هێزگەی هەتاوی خانووی لە ماوەی پێنج ساڵە.

حەبیبی وتیشی: ئەو ڕێککەوتنامە بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار، یارمەتی بە کار و پیشە، نەهێشتنی هەژاری، توانا کردنەوەی ئابووری گرووپ و چینە کەم داهاتەکانی دانیشتوانی گوند و پەراوێزی شارەکان بە یەکمایەتی دان بە کەسانی خاوەن پێداویست یژێر چاوەدێری ناوەندە یارمەتیدەرەکان و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە وزەی هەتاو پێک هاتووە.

News ID 43599

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha