بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ئەڵمانی وڵت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بابەتێک ئەمڕۆ سەرەنجی منی بۆ تاوتوێ کردنی هەواڵی مێدیا ڕۆژاواییەکان بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ لە زمانی سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە نووسی کە سوپای ڕووسیا ئێستا بە شێوەی بەربڵاو لە درۆنی خۆکوژی ئێرانی بەتایبەتی شاهێد 136 لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت، هەوڵێک کە دەتوانێت یاساکانی یاری لە شەڕی ئۆکراینا بگۆڕێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکە ئێرانیانە زۆر بەهێزن و کارامەیی زۆریان هەیە. بەم پێیە، هێزەکانی ڕووسیا لە دۆخی ئێستادا لە درۆنە ئێرانییەکان بە شێوەی تایبەت لە ناوچەی زاپرۆژیا بۆ کردنە ئامانجی چەکە ئەمریکییەکان لەوانە مووشەک هاوێژی هیمارس و تۆپخانەکان بە وردی کەڵکوەردەگرن.
ناوبراو زیادی کرد: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانییەکان لە جۆری هێرشبەرانەی شاهێد 136 وەکوو مووشەکە کرووزەکان کار دەکەن.
هەواڵنێری کەناڵی ئەڵمانی وڵت زیادی کرد: لەو دۆخەدا، هێزەکانی ڕووسیا بە یارمەتی ئێران دەستکەوتی گرینگیان لە شەڕ بەدەست هێناوە.
Your Comment