AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٥ ١١:٥١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر نەبوون

کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر نەبوون

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، یان نێوان ئێران و گرووپی 1+5 لە زۆربەی بوارەکاندا هەر ماون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: گەڕانەوەی بەرانبەر بە پابەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نە تەنیا لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوبەشە ئەورووپییەکانمان، بەڵکوو مسۆگەر کردنی هەمیشەیی ئەوەیە کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات و ئەو ڕێککەوتننە لە بەرژەوەندی ڕووسیا و چینیش دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: تەنیا یەک هۆکار هەیە کە ئێمە هێشتا نەگەییشتووینەتە ڕێککەوتنی بەرانبەر و ئەویش ئەوەیە کە تاران هێشتا پێشنیارەکەی یەکێتی ئەورووپای قبووڵ نەکردووە.

هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار وتوومانە، کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران، یان نێوان ئێران و پاشماوەی گرووپی 1+5 لە زۆربەی بوارەکاندایە و لە وەڵامەکەی ئێراندا دیارە کە ئەو کێشانە هەر هەن. وەڵامەکەی ئێران ئێمەی نەگەیاندە ئەو جێگایە کە بتوانین بگەینە ڕێكکەوتن بەڵام ئێمە هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەین کە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن دێر نەبووە. تا کاتێک کە پێمان وابێت شوێنگیری کدنی گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێكکەوتنی ناڤۆکی لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەیە، درێژەی پێ دەدەین.

News ID 43520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha