AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ٠٩:٣٢

ڕافائێل گرۆسی رایگەیاند:

ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران

ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران

گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا لە بەرز بوونەوەی 19 ئەوەندەیی پاشکەوتە ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن ڕۆیتێرزەوە بڵاو کرایەوە، پاگەندەی کرد: پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران 19 ئەوەندە لە ئاستی دیاری کراو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 ، زیاتر بووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ وڵاتانی ئەندام، پاگەندە کراوە: پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران تا 60 لەسەد، نزیک بە ئاستی چەکداری، زۆر زیاتر لە ئەو ڕیژەیەیە کە بۆ بۆمبێکی ئەتۆمی بەسە.

ئەو ڕاپۆرتە پاگەندە دەکات: ئۆرانیۆمی پیتێندراو تا 60 لەسەد و لە چوارچێوەی هێگزافلۆرایدی ئێران ، وادەخەمڵێندرێت کە لە دوایین ڕاپۆرتی ئاژانس کە لە 30 ی مەی ئەمساڵ بڵاو کرایەوە، 12 و نیو کیلۆگرام زیادی کردووە و گەیشتووەتە 55.6 کیلۆگرام.

هاوکات، ئاژانس وەکوو وەرزەکانی ڕابردوو، ڕاپۆرتێکی دووهەمیشی بڵاو کردەوە کە تێێدا پاگەندە کراوە: ئێرا هێشتا وەڵامێکی باوەڕپێکراوی سەبارەت بە سەرچاوەی زەڕاتی ئۆرانیۆمی دۆزراو لە 3 دامەزراوەی ڕانەگەیێندراو کە وادیارە زۆربەیان کۆنن و ئاژانس ساڵەهایە خەریکی تاوتوێ کردنیانە، پێشکەش نەکردووە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا، گرۆسی لەسەر هاوکاری نەکردنی ئێران سەبارەت بە پرسە پادمانییەکان، لەگەڵ ئاژانس نیگەرانی دەربڕیوە.

News ID 43432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha