گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران هەڵگیراوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند : گەمارۆی چەک و‌چۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان ماوەی ساڵ و نیوێکە لە سەر ئێران هەڵگیراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە گەڵ ژنڕاڵ زەهیر ئەجمەد بابدسدهۆ فەرماندەی هێزی دەریایی پاکستان کۆبووەوە.

ئەو سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران رایگەیاند: گەمارۆی چەک و چۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیک بە ساڵ و نیوێکە هەڵگیراوە و ئێستا ئێران لەمبارەوە کێشەی نییە.

وتیشی: لە ئێستادا تەنیا ئێران گیرۆدەی گەمارۆی یەک لایەنە و زاڵمانەی ئەمریکایە و ئێستا ئێمە هیچ کێشە و سنوورێکمان نییە بۆ هاوکاری سەربازی لە گەڵ پاکستان.

News Code 43348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha