AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٦ ٠٩:١٩

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بۆ قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی چیە؟

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بۆ قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی چیە؟

لە درێژەی ماوەی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمرۆکان و بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران بەردەوام لەسەر سێ مەرج وەکوو هێڵی سوور لە دانوستانەکان داکۆکی کردووە کە لەبەرچاو گرتنیان زەروورەتێک بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت- هەر لە سەرەتای دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانەوە ئێران لە ڕێگای جیاوازی فەرمی و نافەرمییەوە جەختی کردبوو کە تاقی کردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، وەرگرتنی مسۆگەر کردن سەبارەت بە مانەوە لە ڕێککەوتن و نەمانی پاگەندە پادمانییەکانی ئاژانسی ئەتۆمیی هێڵە سوورەکانی پێویست بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بۆ قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی چیە؟

تاقی کردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان یەکێک لە مەرجەکانی ئێران بۆ واژۆی ڕێککەوتننە کە چەندین ئەوە راگەیێندراوە. هۆکاری دادکۆی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو بابەتە ئەوەیە کە ئێران کاتێک ڕێککەوتنێک واژۆ دەکات پابەندیشی دەبێت و دەمێنێتەوە بەڵام ئەبێ لە بەرانبەریشدا وڵاتانی ڕۆژاوایی ئەندامی ڕێککەوتن و ئەمریکا وەکوو ڕابردوو نەبن کە پابەندی نەبن و ئەبێ ئەوە تاقی بکرێتەوە کە ئایا پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبن یان خود نا.

لانیکەم سێ مانگ پێویستە بۆ تاقی کردنەوە

لانیکەم سێ تا شەش مانگ بۆ ئەو تاقی کردنەوەی ڕاگەیێندراوە. چونکوو نزیک بە سێ مانگ دەخایێنێت کە کڕیارانی نەوتی ئێران، پارەی ئەو دانوستانە بدەنە ئێران و ئێران بتوانێت لە ئەو پارەیە بەهرەمەند بێت.

بابەتێکی دیکە کە لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانیشەوە جەختی لەسەر کرابوو ئەوە بوو کە سەرەرا ئەبێ ئەمریکا گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە، دوای ئەوەیە کە ئێمە پابەند بوونی خۆمان بە ڕێککەوتن نیشان دەدەین و دەگەڕینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەوەش سیاسەتی یەکلایی ئێرانە.

دەستەبەرکارییە بنەڕەتییەکان بۆ ئێران گرینگترە

بابەتی گرینگی دیکە کە وەکوو یەکێک لە هێڵە سوورەکان لەلایەن ئێرانەوە دێتە ئاراوە، ئەو دەستەبەرکاریانەیە کە ئەبێ ئەمریکا بە ئێرانی بدات، بۆیە دەتوانین بڵێین کە ئەو دەستەبەرکاریانە لە 4 بوار لەوانە: سیاسی، ئابووری، مافی و لە هەموویان گرینگتر "بنەڕەتی" یە.

لە پێوەندی نێودەوڵەتیدا، گرینگترین و کاریگەرترین دەستەبەرکاری، هەبوونی توانی وەڵامدانەوەی گونجاو لە ڕێگای دروست کردن و پاراستنی کارتی گوشاری پێویستی ناوخۆ بەرانبەر پێشێل کردنی بەڵێنەکان لەلایەن لایەنی بەرانبەرە.

ئەزموونی لایەنی بەرانبەر لە توانی ئێران بۆ پەرەپێدان بە زانستی ناڤۆکی خۆی لە اموەیەکی کورتدا هەوڵ و داکۆکی شاندی دانوستانکار بۆ پاراستنی دەستکەوتە نوێیە ناڤۆکییەکان تایبەتمەندی "گەڕانەوەی خێرا"ی بخشیوەتە بەڵێنەکانی ئێران. چونکوو دەستەبەرکارییە بنەڕەتییەکان و پاراستنی دەستکەوتە ناڤۆکییەکان وەکوو پرسی بازرگانی نێودەوڵەتی لە دەستی ڕۆژاوادا نییە کە بتوانن خێرا گوشار بخەنە سەر ئێران.

هەروەها پابەند بوونی ئێران تا کاتێکە کە لایەنی بەرانبەر پابەند بێت لە ئەگەری پێشێل کرانی بەڵێنەکان ئێرانیش بە شێوەی خێرا توانی ناڤۆکی خۆی پەرەپێدەدات.

ئەوە بابەتێکە کە ڕۆژاوا هێشتا لەسەر پاداگری دەکات و خەریکی بیانوو گرتن بۆ قبووڵ نەکردنی ئەو بابەتەیە.

دۆسیەی پاگەندەیی پادمانی؛ ئێسقانێک لە نیو برینێک

سێهەمین مەرج و هێڵی سووری ئێران پێوەندی بە دۆسیەی نوێی پادمانی لە دژی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە هەیە. لە بنەڕەتدا ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ئامانجی چارەسەری پاگەندەکانی ڕۆژاوا لە دژی ئێران لە پرسی ناڤۆکی بوو کە ئەگەر بڕیار بێت ئەو دۆسیە دوای ڕێککەوتن چارەسەر نەبێت وەکوو ئێسقانێک لە نێو برینێکە کە هەر برینەکە دەکولێنێتەوە. لە ڕاستیدا بە هەبوونی ئەو دۆسیە هەر کات ڕۆژاوا بیەوێت گوشار بخاتە سەر ئێران بە پاگەندەیەکی نوێ بە ئاسانی گوشار دەخاتە سەری.

لە ڕۆژانی داهاتوودا دەردەکەوێت کە ڕۆژاوا تا چ رادەیەک ئامادە دەبێت بۆ قبووڵ کردنی هەڵەکانی ڕابردووی خۆی و ئایا ئامادە دەبێت هێڵە سوورەکانی گەلی ئیران لەبەرچاو بگرێت یان نا!

News ID 43181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha