بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، حەمید پویامەنش لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەمس و مەولانا ڕایگەیاند: بە ئامانجی ناساندنی شەمسی تەبرێزی عارفی ناوداری ئێرانی و مەولانا مۆریدی ئەو عارفە گەورە و تاوتوێ کردنی پێوەندییە مەعنەوییەکانی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە، هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەمس و مەولانا بە بەشداری بیرمەندان و لێکۆڵەرانی بواری وێژە، حەوتەم و هەشتەم هاوکای لەگەڵ ڕۆژی مەولانا و شەم سلە خووی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە پێکهێنانی کومیتەی پسپۆڕی بەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵە هەواڵی دا و وتی: ئەمساڵ زیاتر لە 15 زانکۆی ناوخۆیی و دەرەکی لە وڵاتانی تورکیا، هیندستان، عێڕاق،ئەفغانستان، ئەمریکا، فەڕەنسا و پاکستان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە لەگەڵ ناوەندی شەمسی تەبرێزی هاوکاری زانستی دەکەن.
ڕەزا جەعفەرپووە بەرپرسی ناوەندی شەمسی تەبرێزی و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئەو فێستیڤاڵە وتی: 240 وتار لە لێکۆڵەرانی ناوخۆیی و دەرەکی شەمس و مەولانا لە 7 وڵاتەوە نێردراوەتە ئەو ناوەندە کە 29 وتاری ئەمادەی داوەری کردنە.
Your Comment