بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە لە پێکدادانەکانی دوێنێ پێنجشەممە لە سنووری کوردستانی سووریا و ماردین، 23 هێزی سەربازی تورکیا کوژراون.
هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە هێزە کوردییەکان لە وەڵام بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی هێزە سەربازییەکانی کورد و خەڵکی سڤیلیش، سێ هەڵمەتی لە سنوورەکانی ماردین ئەنجام داوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی تورکیا کراوەتە ئامانج و بەهۆیوە 7 سەربازی تورک کوژراون و 2 سەربازی دیکەش بریندار بووە.
لە هەڵمەتی دووهەمدا تانکێکی سوپای تورکیا کرایە ئامانج و بە هۆیەوە 10 سەربازی تورک کوژران.
لە هەڵمەتی سێهەمیشدا تانکێکی دیکە پێکرا و بەهۆیەوە 6 سەربازی دیکەی تورک کوژران.
هێزەکانی هەسەدە رایانگەیاندووە کە لەمەوبەدوا هیچ هێرشێکی تورکیا بێ وەڵام نابێت.
Your Comment