بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەسەر یەکپارچەیی بەرخۆدان بەرانبەر ئیسرائیل و شکستی ستراتیژیکی دوژمن لە بواری تێکدانی ورە و ئیرادەی گەلی فەلەستین جەختیان کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەنیە و نەخال شەهادەتی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی قودس و فەلەستینییەکان لە پێکدادانەکانی 3 ڕۆژە لە غەززەیان سەرەخۆشی کرد و جەختیان کرد کە خوێنی شەهیدان دەبێتە مەشخەڵی ڕێگای ئازادی فەلەستین.
دوولایەنەکە هەروەها سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەم دواییە، پاشهاتەکانی و ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی هەوڵ و هاوئاهەنگییە هاوبەشەکان گفتوگۆیان کرد و هاوکاری گرووپەکانیبەرخۆدانیان لە مەیدانی شەڕ بەرز نرخاند.
Your Comment