بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلقودس ئەلعەرەبی، شێخ قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی لیبرمان ڕایگەیاند: ئیسرائیل توانایی دروست کردنی هاوکێشەی سەربازیی نییە و بەرپرسانی ئەو ڕژێمە بە باش دەزانن کە ئەوەی کە لە شەڕی داهاتوو روو دەدات، چەندین بەرابەری خەسارەکان لە لوبنان دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا بە باس کردن لە گەڵاڵەی هاوکێشی نوێی سەربازی لە بەرانبەر ئیسرائیل، جەختی کرد: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بخاتە سەر زاحیە، تێلاڤیڤ خاپوور دەکەین.
شێخ قاووق جەختی کرد: ئەگەر بەرپرسانی ئیسرائیل دەیانزانی کە حزبوڵڵا چ پیلانێکی بۆ دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل لە بەشە جیاوازەکانی گازی، نەوت و سەربازی هەیە، بە دڵنیاییەوە شەوانە نەدەخەوتن.
شیاوی باسە ئویگدور لیبرمان وەزیری دارایی ئیسرائیل لەم دواییەدا وتبووی کە ئەگەر حزبوڵڵا هێرش بکاتە سەر مەیدانی گازی کاریش، ئەبێ زاحیە(باشووری بەیرووت) لەناو ببەین.
Your Comment