AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٢ ٠٩:٥٨

وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا:

گفتوگۆکانی سووری-سووری بنەمای چارەسەریی قەیرانی سووریایە

گفتوگۆکانی سووری-سووری بنەمای چارەسەریی قەیرانی سووریایە

وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا رایگەیاند: کەسانێک کە پاگەندە دەکەن دژی حکومەتی سووریان، لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی تورکیادان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا باس لە ئەوە دەکات کە پاڵپشتی تورکیا لە هاوپەیمانی ناسراو بە هاوپەیمانی سووری لە بەرژەوەندی سووریاییەکانی نییە، بەڵکوو زیاتر لە خزمەت تورکیایە.

مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردووی زایینی وتبووی: وڵاتەکەی بۆ پرسی دەرکردنی تیرۆریستەکان، هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی سیاسی لە حکومەتی سووریا دەکات.

لوقمان ئەحمی وتەبێژی فەرمی ئیدارەی خۆسەر وتی: ئەو لێدوانانە نیشانی دەدات کە ئەو گرووپانەی کە لە خزمەت تورکیان، بەدوای هیچ جۆرە گۆڕانکارییەکی دیمۆکراتیکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی سووریا نین.

News ID 43029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha