ئەردۆغان: هاوردە کردنی نەوت و گاز لە ئێرانەوە بۆ تورکیا زیاد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت لە سەفەرەکەی ئەم دواییەی بۆ ئێران هەشت ڕێککەوتننامەی گرینگ لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کراوە و ئەنقەرە دەیەوێت هاوردە کردنی وزە لە تارانەوە زیاد بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی، سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەفەرەکەی ئەم دواییەی بۆ تاران وتی: ئەنقەرە کڕینی نەوت و گاز لە ئێرانەوە زیاد دەکاتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەویە کە لە سەفەرەکەی بۆ تاران هەشت ڕێککەوتننامەی گرینگ لە نیوان ئێران و تورکی واژۆ کراوە، زیادی کرد: هاوکاری دوولایەنە و بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران درێژەی دەبێت. دەمانەوێت کڕینی نەوت و گاز لە ئێرانەوە زیاد بکەینەوە. لە سەفەر بۆ تاران ڕێککەوتین ئاڵوگۆڕی بازرگانی تا 30 ملیار دۆلار بەرز بکەینەوە.

News Code 42931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha