پارتی دیمۆکرات بەردەوامە لە چەواشەکاری لە رەوتی دانوستان لە گەڵ یەکێتی

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەردەوامە لە چەواشە کاری لە رەوتی دانوستان لە گەڵ یەکێتی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فایەق یزیدی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلوومە وتی: پارتی لە گفتوگۆ لە گەڵ یەکێتی چەواشە کاری دەکات.

وتیشی: تا ئێستا هیچ نەرمی نواندنێکی نەبووە لە هەڵوێستەکەی بەرامبەر بە سەرۆک کۆماریی عێراق و هێشتا سوورە لە سەر کاندیدەکەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی.

ئەوەشی وت کە یەکێتی نیشتمانی بەرهەم ساڵح ئەناسێنێت و دڵنیاین کە باڵاترین دەنگ لە پەرلەمانی عێراق وەردەگرێت بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق.

News Code 42832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha