بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان، ئه‌گه‌ربێت‌و پارتى‌و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیدێكى هاوبه‌ش نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن، ئه‌وا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه ده‌چێته نێو هۆڵى په‌رله‌مانى عێراق په‌رله‌مانتاران به‌ده‌نگه‌كانیان كاندیدى یه‌كێتى یان پارتى له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق داده‌نێن.
له‌وباره‌یه‌وه بەرپرسێکی باڵاى پارتی دیموکراتی کوردستان كه ناوه‌كه‌ى ئاشكرانه‌كراوه بەدەنگی ئەمریکای وتووه، "لەگەڵ یەکێتی بەدوو کاندیدەوە ناچینە نێو پەرلەمان، ئه‌گەرهات‌و ڕێکنەکەوین، کۆمەڵێک بژاردەمان لەسەردەستە".
بەرپرسەکەی پارتی ئاماژه‌ى به‌بژارده‌كانى حزبه‌كه‌ى كردووه‌و ئاشكرایكردووه، "بژاردەى زۆر تاووتوێکراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری لێنەدراوە، بۆ نمونه بەشدارینەکردن لەحکومەت، بەشدارینەکردن لەدانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدانی حکومەت، یاخود مامەڵە نەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆمار‌و چەندین بژاردەی تریش".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شێرکۆ میروەیس ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆچوونى وایه، "باشترە یەکێتی‌و پارتی پێکبێن نەک تەنها لەسەر سەرۆک کۆمار، بەڵکو لەسەر کارنامەی ئەو حکومەتەی بڕیارە پێک‌بێت ڕێکبکەوین".
Your Comment