AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٢ ١٩:٣١

پێشانگای پیشە دەستییەکانی خانمان لە ماڵی کورد لە سنە کرایەوە

پێشانگای پیشە دەستییەکانی خانمان لە ماڵی کورد لە سنە کرایەوە

بە بۆنەی هەفتەی باڵاپۆش و دەیەی ئیمامەت و کەرامەتەوە پێشانگای پیشە دەستییەکانی خانمانی هونەرمەند و داهێنەر لە ماڵی کورد لە سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا وتی: لە هەفتەی باڵاپۆش جگە لە کردنەوەی پێشانگای پیشە دەستییەکانی خانمان لە ماڵی کورد لە سنە، فێستیڤاڵی ناوچەیی "رایحە" وێڕای ڕێز گرتن و دەسخۆشی لە بانگەشەکەرانی باڵاپۆش لە پارێزگا هاوکاتیش پانێلی لێزانی لەسەر بابەتی باڵاپۆش بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو درێژەی دا: بەشێک لە پێشانگای پیشە دەستیەکانی خانمان کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە خانمانی داهێنەری ناوچە پەراوێزییەکانی شاری سنە لە ماڵی کورد کراوەتەوەش بە پرسی باڵاپۆش تەرخان کراوە.

شیاوی باسە کە پێشانگای پیشە دەستییەکانی خانمانی هونەرمەند و داهێنەر تا 23 ی پووشپەڕ لە ماڵی کورد کراوەیە.

News ID 42769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha