AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٩ ١١:٤٣

کەنعانی:

بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە جگە لە پەرەپێدانی تیرۆریزم هیچ دەستکەوتێکی نییە

بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە جگە لە پەرەپێدانی تیرۆریزم هیچ دەستکەوتێکی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەر جۆرە دروست کردنی بەستێنێک بۆ زیاد کردنی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە، جگە لە نائەمنی، ناسەقامگیری و پەرەپێدان بە تیرۆریزم هیچ دەستکەوتێکی دیکەی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هێنانە ئارای پرسی تەواو کردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکە لەلایەن هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپییەوە و لێدوانی دوژمنانە لە دژی ئێران ڕایگەیاند: هێنانە ئارای ئاوەها پرسێک هاندەرانەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕوانگەی هەڕەشە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ناوچەیی دەڕوانێتە بابەتەکەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەوەی کە ئەمریکا بە بێ تێگەییشتنی ڕاستەقینە لە پرسەکانی ناوچەکە، بەس بە ئامانجی ترساندن بە ئێران و دروست کردنی کێشە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، ئاوەها بابەتێک دەهینێتە ئاراوە، نیشانی دەدات کە ئەوەی کە بۆ ئەمریکا گرینگە، بەرژەوەندی ناڕەوای ئەو وڵاتە و پێدانی هەناسەی دەستکرد بە ئیسرائیل لە ناوچەکەیە.

کەنعانی وتیشی: هاتنی بیانییەکان بۆ ناوچەکە نەتەنیا ئاسایش ناهێنێت، بەڵکوو خۆی هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزی و دروست کردنی کێشەی ناوچەییە. کەواتە هەر ئەو جۆرە کە بوونی ئەمریکا بۆ ماوەی 20 ساڵ لە عێراق و ئەفغانستان، ئاسایشێکی بۆ ئەو وڵاتانە نەهێناوە.

News ID 42732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha