خواستی کوردەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ دیمەشق لە بەرانبەر تورکیا

یەکێک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی کوردی سووریا دەڵێت کوردەکان خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان، بەرپرسانی کورد بەدوای دروست کردنی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیان.

نووری مەحموود، وتەبێژی هێزە کوردییەکان ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕایگەیاندووە کە کوردەکان خەریکی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی سووریا بۆ داڕشتنی بەرگری هاوبەش بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیان.

ناوبراو لە پێشکەوتن لە دروست کردنی هاوئاهەنگی نێوان دوو لایەنەکە هەواڵی دا بەڵام وتی کە هێشتا فرمووڵێکی گونجاویان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا دەستنەخستووە.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزە کورد-عەرەبەکانیش داوای پێکهێنانی بەرەی هاوبەشی نێوان کورد و دیمەشق و هەروەها بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دیمەشق لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیای کردووە.

News Code 42677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha