AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٣ ٢٠:٢١

خەڕازی: 

ئێران بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستان بە تەواوەتی ئامادەیە

ئێران بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستان بە تەواوەتی ئامادەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژی پەیوەندی دەرەکی ئێران وتی: ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژی پەیوەندی دەرەکی ئێران لە دەیەمین کۆڕبەندی ئاشتی جیهانی وتی:وتیشی: لە هەموو بوارەکانی پەیوەندی دوو لایەنە و ناوچەییدا ئامادەین قسە لە گەڵ سعودیە بکەین و تا ئێستاش خۆشحاڵین کە چەندین خولی گفتوگۆمان لە گەڵ ریاز هەبووە.

خەرازی رایگەیاند: بە داخەوە هەڵەیەکی لێکدانەوەیی لە ناوچەکە خەریکە روو دەدات و ئەویش ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلە کە هەندێ دەوڵەت زێدەتر رۆیشتن و خەریکن هەنگاو دەنن بەرەو هاوپەیمانی لە گەڵ ئەم ڕژێمە ئاپا تایدە.

زیاتریش وتی: هاوپەیمانی و پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل شەر و ئاژاوە و ناکۆکی لە ناوچەکە زیاتر خێرا دەکاتەوە.

راشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات سەبارەت بە بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە و ئەو وڵاتانە بە بەرپرسیار دەزانێ لە پاشهاتە نگریسەکانی ئەم پەیوەندییە.

News ID 42658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha