وەزیری دەرەوەی ئێران : لێکدانەوەی ئێمە لە گفتوگۆی ئەتۆمی دەوحە ئەرێنییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: لێکدانەوەی ئێمە لە گفتوگۆکانی دەوحە ئەرێنییە. لایەنی ئەمریکی بە بێ هیچ داهێنانێک هاتووەتە دەوحە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سەبارەت بە گرینگترین پرسە هاوبەشەکانی دوو وڵاتەکە، ناوچەیی و نێودەولەتی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە گفتوگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا و دەوحە وتی: لێکدانەوەی ئێمە لە گفتوگۆکانی دەوحە ئەرێنییە. بەڵام ئەبێ بزانین کە لایەنی ئەمریکی چۆن دەیەوێت لە دەرفەتی دیپلۆماسی کەڵکوەردەگرێت. ئێستا ڕێگای دیپلۆماسی ئاوەڵایە. ئێمە بۆ گەییشتن بە خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر، جیدی و ڕاستبێژین و بەردەوام لە دانوستانەکان، پێشنیار و ئایدیای ئەرێنی خۆمانمان هێناوەتە ئاراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا وتیشی: لایەنی ئەمریکی بە بێ هیچ ڕوانگەیەکی لەسەر بنەمای پێشکەوتن هاتووەتە دەوحە. پێمان وایە نابێت لە جیاتی داهێنانی سیاسی، هەمان ڕوانگە و هەڵوێستی پێشوو دووپات ببێتەوە.

وزیر امور خارجه کشورمان در ادامه خاطرنشان کرد، طرف آمریکایی بدون رویکرد

News Code 42649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha