بریاری نوێی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەى ئەمرۆی پەرلەمانى عێراق

پارتی لەبارەى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى عێراق بریاری خۆیداو بریارە بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە بکات کە تایبەتە بە دەنگدان بە کاندیدەکانى جێگرتنەوەى پەرلەمانتارەکانى سەدر.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند: پێنج شەممە فراکسیۆنی پارتی بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دانانی شوێنگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر دەکات.

سەرچاوەکەی شارپرێس وتیشى: تا ئەم ساتە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەنێو شیعەکاندا کێشەیە و ئێمە تا یەکلابونەوەی کێشەکەیان و ئەو لایەنەی پۆستەکە وەردەگرێت، تەنیا بەشداریی لە دانیشتنی دیاریکردنی پەرلەمانتارەکان دەکەین.

ئێوارەى چوارشەمە خەمیس خەنجەر سەرکردە لە هاوپەیمانیەنی سیادەى سونەکان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاندوە، کە بەشدارى کۆبوونەوەى نائاسایی سبەینێی پەرلەمانى عێراق دەکەن کە تایبەت دەنگدان بە کاندیدە جێگرەوەی پەرلەمانتارەکانى رەوتى سەدر کە ٧٣ پەرلەمانتار بوو.

هاوپەیمانى سیادە بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتى سەدرو پارتى دیموکراتى کوردستان پێکهێنا، بەڵام دواتر سەدر لە پرۆسەى سیاسی کشایەوەو ئێستا لەگەڵ پارتى ماونەتەوە، بەڵام تائێستا رایانگەیاندوە کە بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانییەتیەکەیان یان نا.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ متمانە دان بە ٧٣ کاندید بۆ شوێنگرتنەوەى ٧٣ پەرلەمانتارەکەى رەوتی سەدر کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجام بدات

News Code 42510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha