ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لە ماوەی ڕۆژانی دوایی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەنگال توند بووەتەوە. چەند کاتژمێر دوای هێرشی ئاسمانی خوێناوی تورکیا بۆ سەر شەنگال کە کوژرانی چوار کەسی لێکەوتەوە، دوانیوەڕۆی چوارشەممە ئاگری تۆپخانەکانی تورکیا هەمدیسان گوندی بەرخێ سەر بە ناوچەی دەرکار لە دهۆکی بوردمان کرد؛ هێرشێک کە بووە هۆی بریندار بوونی باوک و کوڕێک.
بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراق و جێگیر کردنی هێزەکانی لە بنکەی سەربازی زلیکان بووەتە جۆرێک لە داگیرکاری و داگیر کردنی خاک بۆ کۆمەڵگای عێراق؛ کۆمەڵگایەک کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەزموونێکی تاڵیان لە داگیرکاری هەبووە.
عێراق دەمێکە کە لەگەڵ پرسی دەستدرێژی و هێرشی ئاسمانی تورکیا بەرەوڕوویە. بەردەوام بوونی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بە بیانووی بەرەناگر بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی باکووری عێراق، ئەو وڵاتەی نائەمن کردووە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتی نەتەوەیی. لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتییە بەناوبانگە عێراقییەکان جگە لە ئامانجی سەربازی، ئامانجی سیاسی و ئابووریش دەدەنە پاڵ سیاسەتە دوژمنانەکانی تورکیاوە.
ستراتیژی چێ کردنی بنکە لەلایەن ئەنقەرەوە لە باکووری عێراق
مێژووی هاتنی سوپای تورکیا بۆ باکووری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1982 و ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تورکیا ئیزنی هەیە تا قووڵایی 20 کیلۆەمتری بێتە ناو خاکی عێراق. دوای ئەو ڕێککەوتنە لە ساڵانی 1992،1995،1996 و 1997 سوپای تورکیا چەندین جار سنوورەکانی باکووری عێراقی شکاندووە.
هاوکاری جاف کارناسی ئەمنیەتی کورد بە ئاماژە بە بوونی بەربڵاوی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بە ئەلمەعلوومەی ڕایگەیاند: سوپای تورکیا 50 بنکەی سەربازی جیاوازی لە هەرێم هەیە کە 21 بنکەی ، بنکەی سەرەکی دێتە ئەژمار.
ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی لانیکەم 10 هەزار سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق، زیادی کرد: ئەو 50 بنکە سەربازییە لە ناوچەی نێوان دوو شاری دهۆک و هەولێر لە هێڵی سنووری هەرێمن. هەروەها سوپای تورکیا دەیان ناوەندی هەواڵگری و سیخوڕی لە هەرێم کردووەتەوە کە چالاکیان لە ژێرناوی نوێنەرانی کۆمەلگای مەدەنی و کۆمپانیای بازرگانی بەڕێوە دەبەن. گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێم لە ناوچەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆکە. دوای ئەوەش دووهەم گەورەترین بنکەی تورکیا لە ناوچەی سیدەکان لە هەولێرە.
هەروەها سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی لە ئەو بارەوە بە ئەلحوڕە وتی کە هەندێک لە ئەو بنکانە لە قووڵایی 80 و 40 کیلۆمەتری لە پارێزگای نەینەوا و باکووری موسڵە.
کاردانەوەی کەسایەتییە عێراقییەکان
دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس،ئەنقەرە جارێکی یدکە هێرشی کردە سەر دهۆک. ئەو هێرشانە کاردانەوەی توندی هەندێک کەسایەتی عێراقی لەوانە ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق و ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری پەرلەمانی لێکەوتەوە.
قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا لە کاردانەوە بە ئەو هێرشانە نووسی: لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نابین.
لە هەمان پێوەندیدا، یاسر ئەسکەندەر وتوت ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانیش داوای ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراقی کرد.
ئەیووب ڕەبێعی ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمان وتی: هەموو بیانووەکانی تورکیا بۆ هێرشەکانی بۆ سەر عێراق پاساو نەکراو و پێشێل کرانی سەروەری عێراقە.
ئەنقەرە لە عێراق بەدوای چییە؟
ئاشكرایە کە تورکیا دەیەوێت هەموو کارتەکانی خۆی لە ناوچەکە بەکار بهێنێت تا لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت. تورکیا لە کێشەی سیاسی عێراق کەلكی ئاوەژۆ وەردەگرێت.
لە ڕوانگەی شرۆڤەکارانەوە، بەشێک لە نیگەرانییەکانی تورکیا ناوچە کوردنشینەکانی هەرێم و باکووری سووریایە و بەشێکیشی بەهۆی میرات خوازی و ئوەی کە موسڵ هی تورکیایە.
هەوڵەکانی عێراق بەرانبەر تورکیا جیدی دەبێتەوە
لە وەزارەتی دەرەوە تا پەرلەمان، گووپەکانی بەرخۆدان و بەرپرسانی هەرێم؛ عێراق خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیایە.
عێراقییەکان ئەبێ چ بکەن؟
هەموو رێککەوتننەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە لایەن پەرلەمانەوە پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.
کاردانەوەی خەڵک و چڕ بوونەوەی. داواکاری بۆ خۆپیشاندانی میلیۆنی لە دژی سەربازانی تورکیا لە عێراق و زەروورەتی کشانەوە و دەرکردنیان.
لێپێچینەوە لە لایەنگرانی بوونی سەربازی تورکیا لە عێراق بە تاوانی خەیانەت بە وڵات و هاوکاری کردنی دوژمن.
ئەبێ کارتی گوشاری ئابووری لە ئەو بارەوە بەکار بهێنێت و کاڵا تورکیاییەکان گەمارۆ بدرێن.
بژاردەی نێودەوڵەتی
سەرەتا ئەبێ لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە وەکوو گفتوگۆ، ناوبژیوانی، سازان، دادگاوە چارەسەر بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەبێ ئەمریکا بەرپرسیارێتی خۆیەوە بە پێی ڕێککەوتننامەی هاوکاری ستراتیژیک و ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان عێراق و ئەمریکا جێبەجێ بکات. بەتایبەتی ئێستا کە پرسی مەترسی ئەمنیەتی لە ئارادایە.
Your Comment