کێبڕکێی نەتەوەیی ئەسب سواری خۆڕاگریی  لە سنە بەڕێوە چوو

کەس و گرووپە براوەکانی کێبڕکێی ئەسب سواری خۆڕاگری قارەمانی و خولی نایابی ئاستی تەمەنی ئازادی ئێران ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی ئەسب سواری خۆڕاگری قارەمانی و خولی نایابی ئاستی تەمەنی ئازادی وڵات لەژێر ناوی "جامی جەمیل سەلیمی" لە مەوداکانی 80 و 100 کیلۆمەتر بە بەشداری زیاتر لە 80 ئەسب سوار لە 12 پارێزگای جیاوازی وڵاتەوە لە دوو بەشی ژنان و پیاوان، ڕۆژی هەینی بە میوانداری سنە بەڕێوە چوو.

ئەسب سوارەکان مەوادی نێوان شرۆچکەی پیشەیی ژمارە 2 ی سنە بەرەو شاری دێولانیان لە ڕێگا دیاری کراوەکان بە شێوەی چوون و هاتنەوەیان بڕی و لە کۆتاییدا براوەکان خەڵات کران و میدالیایان پێدرا.

بە پێی دەنگی ناوبژیوانەکانی ئەو کێبڕکێیە، لە بەشی 80 کیلۆمەتری خۆڕاگری، ڕەحیم موراد نژارد، عەلی دیدەبان و ماهان حەسەنی گوودەرزی بە ڕیزەوە پلەی یەکەم تا سێهەمیان وەدەست هێنا.

هەروەها لە بەشی 100 کیلۆمەتریش، حەمید ڕەخشان، ئیبراهیم محەمەدی و بێهنام کەرەمی بە ڕیزەوە پلەی یەکەم تا سێهەمیان وەدەست هێنا.

لە بەشی گرووپیشدا، تیمی بالوودی ڕەفسەنجان بووە یەکەم، یانەی ئەسب سواری وەکیل عەلیزادە پلەی دووهەم و یانەی ئەسب سواری باشووری ئێران ئەلف پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا و یانەی ئەسب سواری سنەش بووە چوارەم.

News Code 42444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha